ئەمڕۆ یەک شەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى له‌باره‌ى شه‌پۆلێكى باران بارینى به‌لێزمه‌وه راگه‌یاند.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، بڕیارە له كاتژمێر ١٢ ى ئه‌مشه‌وه‌وه تاوه‌كو كاتژمێر ١٢ ى شه‌وى داهاتوو شه‌پۆلێكى باران بارینى به‌لێزمه چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
کەشناسی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" شەپۆلەکە بەتایبەت لە باشوور و باشوورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى، ئیداره‌ى گه‌رمیان، باشوور و باشوورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه و پێشبینى ده‌كرێت ٣٠ بۆ ٥٠ ملیم باران ببارێت".