بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمشەو یەک شەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ جاری دووهەم كونسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجەف لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا.
میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن" كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جارێكی تر ئاگر له كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری نه‌جه‌ف كه‌وته‌وه".
ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی ٢٧ ی تشرینی دووومی ٢٠١٩ لە هەردوو شاری سمبولی شیعە، کەربەلا و نەجەف خۆپیشاندانی قورس بەردەوام بوو و قونسڵگەری ئێران لە نەجەف لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا.
پێشتریش خۆپیشانده‌ران له شاری كه‌ربه‌لا چه‌ند جارێك هێرشیان كردبووه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی ئێران به هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌و هێز و كه‌سایه‌تییانه ده‌زانن كه ئێستا حوكمڕانی عیراق ده‌كه‌ن.