یانەی یۆڤانتۆس مانەوەی رۆناڵدۆ رادەگەیەنێت


بەڕێوەبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا، پاراچی، رایدەگەیەنێت رۆناڵدۆ ریزەکانی یانەی یۆڤانتۆس جێناهێڵێت و  لە وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە لە یانەی یۆڤانتۆس بەردەوام دەبێت.
پاراچی بە پێگەی گۆڵی راگەیاندووە،رۆناڵدۆ هێشتا تەماحی زیاتری هەیەو دەیەوێت بە بردنەوەی تۆپێکی تر بیسلەمێنێت باشترینی جیهانە.
راشیگەیاند' بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس و یاریزانەکان پشتگیری رۆناڵدۆ دەکەن تا وەرزی داهاتوو ئەم خەڵاتە بە نرخە بباتەوە.
ئەم قسانەی پاڕاچی پاش ئەوە دێت رۆناڵدۆ بە سێیەم باشترین یاریزانی جیهان دیاری کراو میسی یەکەم بوو، ڤان دایک دووەم بوو.
ئەم بەڕێوەبەرە رایگەیاند" لە گواستنەوەی زستانە دەیانەوێت ماندزۆکیچ یانەکە جێبهێڵێت .
 


PM:09:30:03/12/2019