ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لەبارەی پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بێته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه‌یاسای "كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان" كۆده‌بێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، رێبوار هادی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی یاسایی، رایگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه‌یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه".
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه‌یاساكه بكرێت و هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی (شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، ژماره‌یان، تایبه‌تمه‌ندییان، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵبژاردن) گفتوگۆیان له باره‌وه بكرێت.
بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كه دوێنێ چوارشه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌م ئەنجام بدرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ كاتژمێر 04:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه.
AM:09:18:05/12/2019