بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە سبەی هەینیەوە پلەی گەرما دادەبەزێت و لەزۆربەی شوێنەکانی هەرێم باران دەبارێت و لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی بەفر دەبارێت.
کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەئێوارەی ئەمشەوەوە ٥ ی کانوونی یەکەم گۆڕانکاری بەسەر باری کەشوهەوادا دێت و باران بارین دەستپێدەکات و، سبەی بەتەواوی باران و لەناوچە شاخاویەکانی سلێمانیش بەفر دەبارێت.