ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێکان و دوورکەوتنەوەی دوو لە باشترین یاریزانەکانی راگەیاند کە ئەوانیش هازارد و مارسێلۆی بەرازیلییە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆیان، پێکانی هەردو یاریزان هازارد و مارسێلۆی راگەیاندو بەوهۆیەشەوە هەردو یاریزانەکە ناتوانن ئامادەی یاری کلاسیکۆ ببن دژی یانەی بەرشەلۆنە کە لە ١٨ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، مارسێلۆ ٣ هەفتە دووردەکەوێتەوەو ئیدن هازاریدش ماوەی یەک مانگ ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
بەمەش یانەی ریاڵ مەدرید دوو لە باشترین یاریزانەکانی بۆ یاری کلاسیکۆ لە دەست دەدات.