هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سەربازی ئه‌مه‌ریكا لە دێرەزوور

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فەرمی سووریا "سانا" بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی "العمر"ی نزیك شارۆچكه‌ی دێرزوور.

ئاژانسه‌كه‌ بڵاویشیكرده‌وه‌، هێرشه‌كه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌نجامدراوه‌، كاروانێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته‌ بنكه‌كه‌ و ئه‌وانیش به‌ تۆپباران وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری سوپای ئه‌مه‌ریكای له‌ سووریا راگه‌یاند و هاوكات سوپای توركیا ده‌ستی به‌ له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا كرد. دواتر "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ و نه‌وتی سووریا ده‌مێننه‌وه‌ و ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌دا.


PM:01:17:06/12/2019