وێنە.. یارجان بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت


شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی نوێی بڵاوبووەوە.

 

یارجان، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئنستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت یارجان بە جلوبەرگێکی کوردی دەردەکەوێت و جامانەیەکی بەستووە کە یارجان بەم ستایلەی تەواو جیاوازو سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و ستایل و شێوەی خۆی بەتەواوی گۆڕیوە، کە سەرنجی هەندێک لەفانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت.

 

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.


ھەروەھا مەراسیمی ھەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کە لە وڵاتی ڤێتنام بەڕێوەچوو بەبەشداری کاندیدانی وڵاتانی ئاسیا لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا خانمێکی فلیپینی بە ناوی "کەیشا چوا" توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت، دوو ھاوەڵیشی بۆ دیاریکرا، کە ھاوەڵی یەکەم خەڵکی کۆریای باشوور بوو، ھاوەڵی خەڵکی ڤێتنام بوو.


هاوکات یارجان بەفەڕمی کاندید کرا بوو بۆ شاجوانی ئاسیا لە ئەنجامدا یارجان کاندیدی عێراق بۆ تاجەکە توانی بەدەنگی خەڵک ببێتە براوەی نازناوی شاجوانی ھەڵبژێردراو بەدەنگی خەڵک.

 

PM:07:16:06/12/2019