ئەم شەو هەینی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ تیرۆریستانی داعش لە نزیك ناحیەی گوڵاڵە هێرشیانكردە سەر پۆلیسی عێراق و پێنج قوربانی لێکەوتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، چهكدارانی داعش له دوو قۆڵهوه هێرشیان كردووهته سهر سوپای عێراق و به گوێرهی ئاماری سهرهتاییش ٢ سهرباز و ٣ پۆلیسی فیدرالی بریندارن، بهڵام تا ئێستا تهنها ٢ لهو بریندارانه گهیهنراونهته نهخۆشخانهی گوڵاڵه.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، سوپای عێراق داوای هاوكاری له هێزی ئاسمانی عێراق كردووه بۆ ئهوهی بههانایانهوه بچێت و سهرچاوهیهكیش له هێزی پێشمهرگه رایگهیاندووه" تا ئێستا سوپای داوای هاوكاری لهوان نهكردووه، چونكه شوێنهكه له سنووری هێزی پێشمهرگه دووره".
ئەوە یەکەمجار نییە پاشماوەكانی داعش لە عێراق، هێرشدەکەنە سەر گوندەکانی سنوری جەلەولا و خانەقین، كە بەهۆی هێرشەكانیانەوە دەیان كەس لە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان بونەتە قوربانی.
گوڵاڵە یان جەلەولا شارۆچکەیەکە لە قەزای خانەقین، پارێزگای دیالە، عێراق و لە نزیک ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە. جەلەولا شوێنی شەڕی جەلەولا لە نێوان موسڵمانان و ساسانییەکان بووە.
گوڵاڵە مێژوویەکی کۆنی ھەیە ھەروەک گشت ئاواییەکانی ناوچەکە (خانەقین و کفری و مەندەلی) ناونانی بەم ناوە بۆ ئەو گوڵە سورانە دەگەڕێتەوە کە لە مێرگەکانی کەناری ڕووباری سیروانەوە چرۆ دەکەن.