خەزعەلی: مەترسی شەڕی ناوخۆ لە ئارادایە

فەرماندەی میلشیای عەسائیب ئەهلی حەق، کە تۆمەتباردەکرێت بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران پردی سەنەک، هۆشداری دەدات لە " فتنەی ناوخۆیی".


خەزعەلی لە پۆستێکدا لە تویتەر نووسیوویەتی" پێکدادانی چەکدارانە کارێکی رەتکراوەیە، ئەوەی راستە دەبێت هەرچی چەکدارە مەیدانی خۆپیشاندانەکان چۆڵبکەن بۆ دەزگا ئەمنییەکان و ئەوان کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن".



هەروەها نووسیوویەتی " جێبەجێکردنی فەرمانی مەرجەعیەتی ئاینی ئەرکە، نابێت چەکیش، دەبێت تەنها چەکی دەوڵەتبێت، هۆشداریش دەدەم لە شەڕی ناوخۆ".
وەزارەتی ناوخۆ لەسەر شەوی رابردوو بڵاویکردەوە کە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکەن کە تەقە لە خۆپیشاندەران لە پردی "سەنەک" کراوەو ٨٠ کەس کوژراو بریندار هەیە.
 


AM:10:25:07/12/2019