لە خولی ئیسپانیاو لە گەڕی ١٦دا، فەرەنسیەکانی یانەی ریاڵ مەدرید توانیان بردنەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەست بهێنن و ٢-٠ لە یانەی ئیسپانیۆل ببەنەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیع میوانداری یانەی ئیسپانیۆلی کردو توانی یاریەکەی بە دوو گۆڵی خاوین لێ بباتەوە.
هەردو گۆڵەکە لە گێمی یەکەم و دووەم لە لایەن ڤاران و بنزیمە تۆمارکران.
خاڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە پێشەنگ بووە ٣٤ خاڵ .
یانەی ریاڵ مەدرید لە خولەکی ٨٣، مێندی فەرەنسی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.