بڕیار درا دوو رۆژ بکرێتە پشووی فەرمی

بەهۆی ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی شارەکەوە، پارێزگاری زیقار بڕیاری دەرکرد کە سبەی یەک شەممە و دوو شەممە دەکرێتە پشووی فەرمی لەو پارێزگاکەدا.

 

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە بەهۆی ئاسایی نەبوونەوەی دۆخەوە پارێزگاری ئەو شارە ئەو بڕیارەی دەرکردووە.

 

پارێزگاری زیقار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەر ئەو پشووە ناکەون و دەوامی فەرمیان دەبێت.

 

هەر سێ پارێزگای بەغداو زیقار و بەسرە ئەو سێ پارێزگایەن کە لە دوو مانگی رابردوودا خوێناوی ترین رووبەرووبوونەوە تیایدا روویداوە لە نێوان هێزە ئەمنی و چەکدارەکان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا.

 



PM:09:27:07/12/2019