لە سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ ٧ی کانوونی یەکەم هەشت ئۆتۆمبیل پێکدادا دەدەن.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ ۸ ئوتومبیلی لە شەقامی ڕیعایە و بە دیاریکراوی لە گۆڕەپانی UN بەیەکیاندادا و هۆکاری سەرەکی رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئوتومبیلی جۆری ئۆپترا کە تیژڕەو بووە".
لەو راگەیاندنەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت " خۆشبەختانە رووداوەکە زیانی گیانی تیادا نەبووە تەنها دوو برینداری سووک هەبووە".