ڤیدیۆ.. ژمارەیەک زیندانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لەحاڵەتێکی زۆر خراپی تەندروستی‌و مرۆیدا لەلایەن سوپاوە ئازاد دەکرێن

ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە ژمارەیەک زیندانی برینداری خۆپیشاندانەکانی بەغداو باشووری عێراق دەست بەسەراو لە ژێر خێمەیەکدا بەتانییان بەسەرەوەبوو چوار دەوریان گیرابوو بە سەربازەکانی سووپای عێراق.

 

ئەو زیندانانە کە هەموویان گەنج بوون دەستیان بەسەرابوو لەژێر بەتانییەکەوە دەردەکەوتن کە هەندێکیشیان برینداربوون.

 

تا ئێستا هیچ لایەنێک بە حکومەتیشەو زانیاریان لەسەر ئەم ڤیدیۆیە بڵاونەکردۆتەوە، بەس هێندە نەبێت کە گوایە ئەو سەربازانە زیندانییەکانیان ئازاد کردووە.

 

هەر ئەمڕۆ دادگای عێراق ٢٦٢٦ خۆپیشاندەری لە زیندانەکانی بەغداو شوێنەکانی دی ئازاد کرد.



PM:05:51:08/12/2019