سەعد حەریری کرایەوە بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ناوچەکە، پاش پاشەكشەكردنی لە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی لوبنان، سەمیر ئەلخەتیب رایگەیاند" هۆكارەكەی پشتیوانیكردنی سەعد حەریریە لە لایەن سوننەكانی وڵاتەوە".

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەمیر ئەلخەتیب، پاشەكشەكردنی لە خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی لوبنان بە میدیاکانی وڵاتەکەی وت" شێخ عەبدولەتیف دریان، موفتی كۆماریی لوبنان پێی راگەیاندم بۆ پێگەی سەرۆك وەزیران پشتیوانی سەعد حەریری دەكات".

 

لە درێژەی وتەكانیشیدا خەتیب وتیشی" پاش ئەم لێدوانە دەچمە خانەی واست تا لەگەڵ حەریری كۆببمەوە و بڕیارەكەی موفتی كۆماریی لوبنانی پێڕابگەیەنم، كە پشتیوانی لەودەكەن بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێ".

 

ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و وتی: لەپێناو بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵات دەستلەکاردەکێشمەوە.

 
 



PM:07:12:08/12/2019