کەربەلا.. چالاكوانێكی‌ خۆپیشاندانه‌كان كوژرا

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، شەوی ڕابردوو له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا دوو چه‌كداری‌ نه‌ناسراو چالاكوانێكی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ عیراقیان كوشت.

 

میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن" چالاكوان فاهم تائی له‌ به‌رده‌م هۆتێلێكی پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌ناوی هۆتێل ئه‌نساری کوژرا".

 

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ فاهم ئه‌لتائی‌ ئاشكرایكرد" كه‌ له‌لایه‌ن گروپێكی‌ ئیسلامییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێكراوه‌".

 
 


AM:12:02:09/12/2019