داوای کردنەدەرەوەی حەشدی شەعبی دەکرێت لە بەغداد

ئەمڕۆ ١٠ی دیسێمبەر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردووە، جەنگی خوێناوی ئەخوڵقێت لە عیراق ئەگەر لەیەکەم ھەنگاودا لەبەغدادی پایتەختی عێراق و دەوروبەری حەشدی شەعبی نەکرێتە دەرەوە.


سەرچاوەیەک بەناوی بەرپرسی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لیوا روکن عەبدولکەریم خەڵەف ئاشکرای کردووەە" کە بەرپرسی ھێزە چەکدارەکان کۆمەڵێک بڕیاری بەپەلەی دەرکردووە تایبەت بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەناو شاری بەغداد-ی پایتەخت".


باسی لەوەشکردووە: کە یەکەم ھەنگاو دوورخستنەوەی تەواوی ھێزەکانی حەشدی شەعبی یە لە بەغداد، چونکە لەماوەی رابردوودا کارەساتی خۆێناویان خوڵقاندووە.


لە بڕیارەکانی بەرپرسی ھێزە چەکدارەکاندا ھاتووە کە پێویستە دۆخی ئەمنی بەغداد تەسلیمی سوپای عیراق بکرێت. 


وۆڵ ستریت جۆرناڵ پشتبەستن بە لێدوانێکی ڕۆژی ٩ی دیسێمبەر -ی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ رادیۆی مۆنت کارلۆ، نوسیویەتی کە لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایەکی خێرای ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاسایش و ھەواڵگری و ناوخۆ و بەرگری کردووە کە دەستبەجێ حەشدی شەعبی بەغداد و دەوروبەری جێھێڵێت.


ڕۆژنامەکە نووسیویەتی: "کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی عیراق کراوە کە،فالح فەیاز بەرپرسی گشتی حەشدی شەعبی ئامادەبووە، ڕەخنەی توندی ئاڕاستەکراوە دوای ئەو ھێرشانەی کراوەتە سەر خۆپیشاندەران لە ڕۆژی ٦ نۆڤێمبەری مانگی ڕابردوو لە سەر پردی مسنەک و گۆڕەپانی خلانی کە بۆتە کۆژرانی زیاتر لە ٤٠ کەس و دەریشکەوتووە کە میلیشیاکانی حزبوڵلا ئەنجامیانداوە."


بەپێی وۆڵ ستریت جۆرنال کە لە مۆنت کارلۆ-ی وەرگرتووە، کردنەدەرەوەی حەشدی شەعبی لە دوای کۆبوونەوەکەی تۆلەر-ی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد دێت لەگەڵ د.بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق و ئەو سێ نامەیەی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە عادل عەبدولمەھدی-یان کرد.



PM:11:20:10/12/2019