ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە بەرزبوونەوەدایە

خۆپیشاندانەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هەوڵی کۆتاییهێنانی دەدەن و تاوەکو ئێستاش سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەكی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای ڕایگەیاند" كە ژمارەی قوربانیانی خۆپێشاندانەكان عێراق زیادی كردووە و تا دوێنێ چوارشەممە ٥١١ كەس كوژراون و زیاتر لە ٢١ هەزار كەسیش بریندارن".

 

سەرەتای‌ ئەم مانگە خۆپیشاندانی‌ جەماوەری‌ بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری‌ عیراق دەستی‌ پێكرد و خۆپیشاندەران داوای‌ ئەنجامدانی‌ چاكسازی‌ و رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ و دابینكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ و هەلی‌ كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی‌ حکومەتی عیراق.



PM:03:33:12/12/2019