کەشناسی باری کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەم شەو نمە باران بە شێوەی بچڕ بچڕ هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکانی هەرێم".


کەشناسی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی رێژەی بارانبارین، باس لەوەش دەکات کە لەناو شاری هەولێر و هەندێک ناوچەی دیکە ڕێژەیەکی زیاتر باران باریوە لەوەی کە ئێستا تۆمارکراوە. 

 
هەروەها هاتووە " تەم ناو ناحیەی پیرمامی گرتووە مەودای بینین 1 کم ئەگەر هەیە چڕی تەمەکە زیاتر بێت و هەندێک لە ناوچەکانی دیکەش بگرێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

 
رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بەم شێوەیەیە:

 


PM:10:45:13/12/2019