خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردن مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆران و فەرمانبەران، ئەمڕۆ یەکشەممە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانیشی بڵاوكردەوە.

 

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لە گەنجینەوە دەست "سپی" لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم مووچەخۆران بە خانەنشینیەوە مووچە وەردەگرن.

 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:


ڕۆژی دووشەممە 16ی 12ی 2019:
– وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
– ئەنجومەنی دادوەری
– مووچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩ی کەمئەندامان
– وەزارەتی داد



ڕۆژی سێشەممە 17ی 12ی 2019:
– وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
– وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
– وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی


ڕۆژی چوارشەممە 18ی 12ی 2019:
– وەزارەتی ناوخۆ
– ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش
– هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن
– مووچەی مانگی 10ى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم
– مووچەی مانگی 9ی لیوای 1 و 2ی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگاکانی نەوت و گاز


ڕۆژی پێنجشەممە 19ى 12ى 2019:
– وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
– وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
– وەزارەتی کارەبا
– وەزارەتی پلاندانان
– وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
– دەستەی مافی مرۆڤ
– دەستەی دەسپاکی
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی ژینگە
– دەزگای مین
– دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
– دیوانی چاودێریی دارایی
– کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی.


ڕۆژی یەکشەممە 22ى 12ی 2019:
– وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
– سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
– سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
– سەرۆکایەتیی پەرلەمان
– مووچەی مانگی 12ی 2018ی خانەنشینی پێشمەرگە



ڕۆژی دووشەممە 23ی 12ی 2019:
– مووچەی مانگی 12ی 2018ی خانەنشینی شارستانی.


خشتەى وەزارەت بۆ دابەشکردنى مووچە:




AM:11:04:15/12/2019