وەفدێکی کەنەکە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆبوونەوە
پارتی تا ئێستا ئامادە نییە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سازبکات

ماوەی سێ هەفتەیە وەفدێکی کەنەکە لە باشوری کوردستان بۆ یەکخستنی هەڵوێستی کورد لەسەر ئەوە هەڕەشانەی لەئارادایە، لەگەڵ هەموو لایەنەکانی باشورو رۆژهەڵات کۆبوونەوە، پارتی تا ئێستا ملنادات بۆ کۆبوونەوە.


ئەحمەد قەرەمووس و زەینەب موراد هاوسەرۆکان کەنەکە کە سەرۆکایەتی وەفدەکە دەکەن سەردانی هەموو حیزبەکانیان کردووەو لە نەنزیکەوە لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی کورد دەربارەی ئەوە هەڕەشانەی لەسەر هەر چوار پارچە لە ئارادایە، بەڵام پارتی تا ئێستا ئامادەنییە لەگەڵیان کۆبێتەوە، ئەحمەد قەرەمووس لەو بارەیەوە دەڵێت" بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەمان دەکەن و بیریش دەکەنەوە لە داهاتوودا کۆنفراسێک بۆ هەمان مەبەست ببەستین"، نابراو، ئەوەش ناشارێتەوە کە داوای ئەنجامدانی دیداریان ئاراستەی بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.

 
لە ١ی ئەم مانگەوە، مانگی ١٢، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، شاندێکی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان ناردووەتە باشوری کوردستان، تاوەکو ئێستا سەردانی لایەنەکانی باشور، ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستانیان کردووە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیشیان، خۆی لە هێرش و مەترسییەکانی سەر کوردستان و گرنگیی یەکهەڵوێستیی کورد دەبینێتەوە.

 
ئەحمەد قەرەمووس سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات، کە لە دوایین کۆنگرەی کەنەکەدا کە لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی مانگی ١١ی ئەمساڵ ٢٠١٩، لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو، لەگەڵ زەینەب موراد وەک هاوسەرۆکانی نوێی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەڵبژێردران. 

 


PM:02:17:15/12/2019