دوێنێ یەکشەممە ڕێککەوتی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ له وڵاتی توركیا هێرش كرایه‌سه‌ر خانمه پارێزه‌رێكی عیراقی و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، سه‌جا محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم راوی، خانمه پارێزه‌ر و چالاكوانی مه‌ده‌نیی عیراقی له ئەنقەرە كوژراوه.
هاوکات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه‌کراوە" كه سه‌جا راوی ئێواره‌ی دوێنێ یەکشەممە له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له ناوچه‌یه‌كی شاری ئه‌سته‌نبوڵ له توركیا كوژراوه".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دیارده‌ی كوشتنی چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستیپێكردوه، هه‌ر ئه‌مرۆش دوو چالاكوانێكی دیكه له به‌غدا كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش له دیوانیه به سه‌ختی بریندار كرا.