لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند" باندێکیان دەستگیرکرووە کە تۆمەتبارن بە فریودان و هەڵخەڵەتاندن و ئەنجامدنی چەندنین تاوانی ساختە و تەزویرکردن ە سەرجەمیان کارمەندن لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان".
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی گەرمیان ئاماژە بەوەشکراوە" توانیویانە باندێک دەستگیربکەن کە هەستاون بە ساختەکردنی کۆمەڵێک بەڵگەنامە و فۆرمی وەهمی و ساختەی دامەزراندن و دابینکردنی تراکتۆری کشتوکاڵی بۆ هاوڵاتیان، هاوکات توانرا باندێکی(٧)کەسیی کە بەرەگەز کوردن و یەکێکیان ئافرەتە دەستگیر بكەن".
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ئه‌م زانیاريانه‌ى خواره‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو..
1- (م، م، ا) پیشه پۆلیسه له توندوتیژی دژ به ژنان له ده‌ربه‌ندیخان و دانیشتووی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه.
2- (ف، م، م، س) پیشه یاریده‌ده‌ری پزیشكی له ناحیه‌ی وارماوه و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.
3- (م، ح، غ، ح، ێ) پیشه به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ساوایان له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.
4- (ز، ا، م، م) پیشه پۆلیس له لیوای سێی به‌رگری فریاكه‌وتن و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.
5- (ف، ك، م، م، س) پیشه كاسب و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.
6- (ز، م، م، ح، ا) پیشه كاسب و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.
7- (ف، ق، م، ا) پیشه كاسب و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.
ئاسایشی گەرمیان ڕاشیگەیاند" ئەو باندە هەستاون بە فریودان و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە بە شێوەی نهێنی و ساختە هەستاون بە دروستکردنی فۆرمی دامەزراندن و فۆرمی دابینکردنی تراکتۆری کشتوکاڵی و لە شارەکانی هەڵەبجە و دەربەندیخان و کفری ئەو فۆرمانەیان بە پارە دابوو بە سەدان کەس لە بەرامبەر هەرفۆرمێکدا بڕی(١٥٠,٠٠٠)دینار تاوەکو(١.٥٠٠,٠٠٠)دیناریان لە خەڵک وەرگرتبوو".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە" ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، سەرجەمیان کارمەندی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.".