لە چیای قه‌ره‌چووغ مۆڵگه‌ى چه‌كدارانی داعش بۆردومان كران
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایگەیاند" له سنووری چیای قه‌ره‌چووغ له قه‌زای مه‌خمور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، مۆڵگه‌ى چه‌كدارانی داعش بۆردومان كران".
غازی فه‌یسه‌ڵ، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی و یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سنوری مه‌خمور ڕایدەگەیەنێت" به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه دوو فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان به چڕی بۆردومانی گوند‌و ناوچه‌كانی نزیك چیای قه‌ره‌چووغ كراوه".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" هاوپه‌یمانان نزیكه‌ی كاتژمێرێك ناوچه‌ی غهڕهی نزیك گوندی گه‌ڕاو له‌زنجیره چیای قه‌ره‌چوغیان بۆردومان كردووه، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه نازاندرێت".
وتیشی" جموجۆڵه‌كانی داعش له سنووری چیای قه‌ره‌چووغ زیادیكردووه به‌مه‌ش هاووڵاتیانی مهخمورو گونده‌كانی نزیك چیاكه ترسیان هه‌یه داعش زیانیان پێبگه‌یه‌نێت".
چیای قه‌ره‌چووغ به دووری ٥٠ كلیۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری هه‌ولێر و ته‌نیا ١٠كلیۆمهتر له سه‌نته‌ری قه‌زای مه‌خمور دووره.
AM:11:23:17/12/2019