دوای كۆتاییهاتنی وادەی یاسایی بۆ دەستنیشانكردنی كاندید بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق، خۆپێشاندەران ناوی سێ كاندید بۆ ئەو پۆستە رادەگەیەنن و دەڵێن باوەڕومان بە پاكی و شارەزایی و دادگەرییان هەیە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانى تەحریر، پۆسته‌ر و لافیته‌ی تایبه‌تیان به سێ كاندیدەکەى خۆیان بۆ پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران هه‌ڵواسیوه و جەخت دەکەنەوە کە جگە لەوان، کاندیدى حیزبەکان رەتدەکەنەوە و دەڵێن "نه‌خێر بۆ كاندیدی حزبه‌كان".
بەپێی زانیارییەکان، یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌وه ده‌ستنیشان كراوه، فه‌ریق عه‌بدولوه‌هاب ساعدییه، كه فه‌رمانده‌ی هێزی دژه تیرۆری عێراقی بوو و له ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشدا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی له‌وانی دیكه جیاكردبۆوه، جیاوازی نه‌كردن بوو له‌نێوان پێكهاته‌كان، ئه‌وه‌ش وایكرد له‌لایه‌ن سووننه‌كانه‌وه نه‌ك ته‌نها قه‌بووڵكراو، به‌ڵكو خۆشه‌ویست بێت.
هاوکات یه‌كێكی دیكه، لە کاندیدەکانى خۆپیشاندەران، دادوه‌ر "ره‌حیم عگێلیی" سه‌رۆكی پێشووى ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بووه.
هەروەها سێیه‌م كاندیدیش "د. سینان ئه‌لشه‌بیبی"یه، كه ئابووریناسێكی دیاره و پێشتر له ساڵی ٢٠٠٣ تاكو ٢٠١٢ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی بوو.