هەولێر.. کەسێک برایەکی خۆی کوشت

ئەمڕۆ شەممە لە كۆمەڵگەی شاوێس لە هەولێر، كەسێك براكەی خۆی كوشتووە.

 

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند" ئێوارەى ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەى شاوێس-ى سەر بە پارێزگاى هەولێر بەهۆى کێشەیەکى خێزانییەوە شەڕ و دەمەقاڵێ کەوتووەتە نێوان دوو برا، پاشان برایەکیان دەستڕێژى گوللەی لە براکەى کردووە بە ناوى (ع، ح، ب) کە تەمەن ٢٩ ساڵە، دواى گەیاندنى بۆ نەخۆشخانە بەهۆى سەختى برینەکەى گیانى لەدەست دا".

 

ڕاشیگەیاند" كە هۆكاری ڕووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتییە و هێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە". 

 

وتیشی" تەرمى کوژراوەکە رەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کراوە بەمەبەستى ئەنجامدانى توێکارى".



PM:07:13:21/12/2019