كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ھەڵبژێردرا

ئەنجومەنی دادوەری عێراق حەوت دادوەری وەک ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دیاریکرد، بەڵام دوو دادوەر وەک نوێنەری هەرێم هێشتا دیاری نەکراون.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵایی دادوەری عێراق، لە تیروپشكەكەدا كە ئەنجومەنی باڵای داددوەری بەڕێوەی برد، سەرەڕای پەڵپگرتن لە بوونی دادوەران كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان بە تیروپشك پێنج دادوەر و دوو راوێژكاری وەك ئەندامانی كۆمسیۆن ھەڵبژارد.

 

هاوکات لەبەیانامەیەکدا ئەنجومەنەکە ناوی کاندیدەکانی راگەیاند، کە بریتین لە دادوەران(عەباس فەرحان، جەلیل عەدنان ،عامر موسا، فەیاز حسێن، عەلی رەشید ،ئەنعام یاسین، فەتاح محەمەد).

 

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی باڵایی دادوەری عێراق داواشی لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کرد ناوی دوو دادوەرەکەی خۆیان کە پشکی کوردە رەوانە بکەن.

 

لەماوەی رابردوو پەرلەمانی عێراق یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەموارکردەوە و بەپێی یاساکە هەر نۆ ئەندامەکەی ئەنجومەن دەبێت لە دادوەرەکان پێکبێت.

 


AM:11:39:23/12/2019