دوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد دەستگیرکران

ئەمڕۆ دووشەممە دوو هاوسەرۆکی شارەوانیی هەدەپە لە ناوچەی سووری ئامەد، کە لە ٢٠ی کانوونی یەکەم دەستگیر کرابوون، لە دادگا بڕیاری گرتنیان بۆ دەرکرا.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ فیلیز بولوت تەکین و جەماڵ ئوزدەمیر هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد، له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆر دەستبەسەر كران، دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه‌ له‌ پۆستەكەی دوور خرانەوە.

 

میدیاکانی تورکیا باس لەوەدەکەن" یڵماز ئەکەن ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سوور بە کەفالەت ئازاد کرا".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی سوور لە ٢٠ی کانونی یەکەم لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیا دوای بێڕێزییەکی زۆرو دانانی چەک لەسەریان، دەستگیرکرابوون.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە سێ مانگی رابردوو نزیکەی ٣٠ سەرۆک شارەوانی هەدەپە لەلایەن حکوومەتی تورکیا لەکارلابراون و دەستبەسەرکراون و پاشان قەیوم لە شوێنەکانیان داندراوە.

 



PM:07:34:23/12/2019