روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری کوژراو و بریندارەکانی دوو رۆژی رابردوی راگەیاند، کە بەهۆی توندوتیژییەکانی نێوان سوپای سوریا و ئۆپۆزسیۆنەوە کوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی روبەروبونەوە و توندوتیژییەکانی نێوان سوپای سوریا و ئۆپۆزسیۆنەوە ١٠٧ کەس کوژراون".
وتیشی" بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی روسیا لە ناوچەکانی ئیدلیب و دەوروبەری زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس ناچاربون ماڵەکانی خۆیان چۆڵبکەن".