فراکسیۆنە کوردییەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن بڵاوکردوە

کەمێک پێش ئێستا فراکسیۆنە کوردستانییەکان راگەیاندراوێکیان لەسەر پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێن" پەسەندكردنی مادەی ١٥ و بچوكردنەوەی بازنەی هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نەدرێت".

 

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە باڵەخانەی پەرلەمانی عیراق رایانگەیاند" مادەی ١٥ کە بچوکردنەوەی بازنەی هەڵبژاردنە بۆ ئاستی قەزاکان، بۆ ئەوەیە حزبەکان دەست بەسەر دەنگی دەنگدەران و پەرلەمانی وڵاتدا بگرن".

 

باسیان لەوەش كرد" پەسەندكردنی یاساكە بەم جۆرە هەوڵێكە  تاكو عێراق بگەڕێننەوە بۆ ئینتیمای هۆزایەتیی و رێگریی لە هاتنەپێشەوەی كەسانی بەتوانا بكەن و كۆتایی بە فرەدەنگی و فرەڕەنگیی بهێنن".

 

 

 



PM:06:13:24/12/2019