لە چەمچەماڵ لە رۆژانی پشوودا پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت و سبەی چوار شەممە دەتوانن بەرپرسانی قوتابخانەکان کاتژمێر ٩:٣٠ لە پەروەردە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستاکانیان.
لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی چەمچەماڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی چوار شەممە دەتوانن کاتژمێر ٩:٣٠ بەرپرسانی ئەو قوتابخانانەی پارەی وانەبێژیان وەرنەگرتووە سەردانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.
لە سنوری پارێزگای سلێمانی چەند پەروەردەیەک پارەی وانەبێژیان وەرنەگرتووەو ئەمڕۆ سێ شەممە فەرمانی خرجکردنیان وەرگرتووە.