"سێ کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن گەلەوە پەسەندکراون"

ئەمڕۆ پێنج شەممە ساڵح محەمەد ئەلعراقی، کە نزیکە لە موقتەدا سەدر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" سێ کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی گەلیان بەدەستهێناوە".

 

وتیشی" کە ئەو سێ کەسەش پێکدێن لە هەر یەک لە (مستەفا ئەلکازمی، رەحیم ئەلعوگەیلی، فائیق شێخ عەلی).

 

دەشڵێت" من بەناوی ئەوانەوە قسە ناکەم، بەڵام هەست دەکەم ئامادەییان بۆ ئەو پۆستە تێدابێت، وە سوپاسیان دەکەم".

 

هاوکات سوپاسی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقی کردووە کە ئەو کاندیدەی سەرۆک وەزیرانی رەتکردووەتەوە کە گەلیش رەتیکردووەتەوە و ڕاشیگەیاند" ئەم هەڵوێستەت مێژوو، گەل و مەرجەعیەتیش بۆت دەنووسنەوە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح نامایەکی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کرد، سەرەڕای رەتکردنەوەی راسپاردنی ئەسعەد عیدانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕی.




PM:06:10:26/12/2019