پەرلەمانتارێک هێرشێکی توند دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح.. فراکسیۆنەکەی پۆزش دەهێننەوە




عودەی عەواد پەرلەمانتاری " سادقون " دوێنێ شەو لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، هێرشێکی توندی کردە سەر بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق، ئەمڕۆ فراکسیۆنی " سادقون" پۆزشی هێنایەوە.

 

 

فراکسیۆنی سادقون لە بەیاننامەیەکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە مایەی نیگەرانیانە کە عودەی عەواد هێڕشی کردیە سەر سەرۆک کۆمار و قسەی نەشیاوی بەرامبەری کرد.

 


سادقون باس لەوە دەکەن کە ئەو رێبازە دوورە لە گوتاری فراکسیۆنەکەیانەوەو ئاماژەش بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوان پابەندن بە ئەدەبیاتی گفتوگۆ و دوور لە بارگرژی.
عەودەی عەواد پەرلەمانتاری سادقون لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا شەوی رابردوو لەبەر رەتکردنەوەی پاڵێوراوی کوتلەی " بنا " هێرشێکی توندی کردە سەر بەرهەم ساڵح و قسەی نەشیاوی پێوت.

 


PM:03:24:27/12/2019