لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایگەیاند" لە چوارەمین كۆنگرەدا ڕێژەیەكی بەرچاو لە خوێنی نوێ ڕژانە ناو ڕووبارە گەورەكەی یەكێتی و بەردی بناغەی یەكێتییەكی نوێ دانرا كە ئەو حزبە بەرەو ئایندەیەكی گەشتر دەبات".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە" سەرەڕای چەند جارێك دواكەوتنی، بەڵام خۆشبەختانە دواجار كۆنگرەی نوێبوونەوە بەسترا و ئەندامانی كۆنگرەش ئەوەیان سەلماند كە درێژەپێدەری ڕێبازی سەرۆك مام جەلال دەبن و توانیشیان نوێنەری ڕاستەقینەی هەڤاڵەكانیان بن بۆ بەجێگەیاندنی ئەركی قورسی كۆنگرە".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی:
ئه‌ندامان و دۆستان ولایه‌نگه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ڕۆژی 21-12-2019 دوای چاوه‌ڕوانیه‌ك نۆ ساڵ و شه‌ش مانگ وبیست رۆژی خایاند، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له شاری سلێمانی به‌ست .
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه نۆ ساڵی رابردوو نۆ ساڵی پڕ له قه‌یرانی سیاسی و دارایی و نه‌هامه‌تی كێشمه‌كێشی ناوخۆیی وشه‌ڕی سه‌پێنراوی داعش بوو، له سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه نه‌خۆشكه‌وتنی ڕابه‌ری مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان سه‌رۆك مام جه‌لال و دواتر كۆستی گه‌وره‌ی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی، ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی به‌رده‌م نه‌به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره بوو.
به‌ڵام، خۆشبه‌ختانه دواجار سه‌ره ڕای هه‌موو كه‌ندو كۆسپه‌كان به پێداگریه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی لایه‌نگرو په‌رۆشی به‌ستن و سه‌رخستنی كۆنگره بوون بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارسه‌نگی هێز له كوردستان و ناوچه‌كه، كۆنگره‌ی نوێبونه‌وه‌مان به‌ست.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا، ئه‌ندامانی كۆنگره ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه درێژه پێده‌ری ڕێبازی مامن و به‌كۆنگره‌یه‌كی نوێگه‌رو یه‌كگرتوو رۆحی مامیان شاد كرد‌و له ئاست به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی قۆناغه‌كه‌دا، هه‌ستیارانه رێزیان له خوێن و قوربانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و پیِمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كان و پارتیزان و پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان و ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیه‌كه‌یان گرت و توانیان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌ڤاڵه‌كانیان بن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی قورسی كۆنگره.
ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشی هه‌موو لایه‌كه، له‌م كۆنگره‌یه‌دا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خوێنی نوێ ڕژانه ناو رووباره گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی و شانبه‌شانی هه‌ڤاڵه به ئه‌زموونه‌كانی رابردوویان، به‌ردی بناغه‌ی یه‌كێتیه‌كی نوێیان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر داڕشت، كه له لایه‌كه‌وه هاتنه پێشه‌وه‌ی ده‌یان تێكۆشه‌ری نوێ گوڕوتینێكی زیاتر ده‌به‌خشێته كاری رێكخراوه‌یی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بونی هه‌ڤاڵه دێرینه‌كان ئه‌زمونه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌كات. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ده‌یان تێكۆشه‌ری تر‌و كاندیدی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی، كه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنیان بۆ نه‌ره‌خسا، هیچ له‌و راستیه كه‌م ناكاته‌وه كه زۆرینه‌یان كه‌سانی شایسته‌و لێوه‌شاوه‌ی بواره‌كه‌ی خۆیانن و تێكۆشه‌ری به‌رچاوو دیاری یه‌كێتین.
له جێگای خۆیدایه كه بڵێین سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه، جگه له هیمه‌تی ئه‌ندامان و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی له جێگرانی سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی پێشووی مه‌كته‌ب سیاسی و كۆمیته‌ی سه‌ردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی و ته‌واوی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ندو دام و ده‌زگاكان جێ په‌نجه‌ی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌و ژوری بازرگانی سلێمانی و مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتی و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆو فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی و ئاگركوژێنه‌وه‌و فه‌رمانگه‌كانی تری پارێزگای سلێمانی پێوه دیاره. بۆیه جێگای خۆیه‌تی لێره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمانیان ئاراسته بكه‌ین و هه‌روه‌ها رۆڵ و كاریگه‌ری روماڵی میدیایی كه‌ناڵه‌كانی كوردسات و گه‌لی كوردستان و كه‌ركوك و پی ی‌و كه‌ی میدیا و كوردستانی نوێ و ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و ده‌زگاكانی تری راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌رچاوه‌و پێشه‌نگی بواره‌كه بوون و هه‌وڵه‌كانیان به‌رز ده‌نرخێنین.
پێكه‌وه ئه‌مانه بونه هۆكاری سه‌ر خستنی كۆنگره‌یه‌كی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتوو به سه‌رپه‌رشتی دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه كه تێیدا وه‌ڵامی ته‌واوی تانه‌و سكاڵاكانیش دراونه‌ته‌وه‌و له‌ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌یه.
لێره‌وه له كاتێكدا سوپاسی ئه‌و هێزو لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ده‌كه‌ین كه تا ئێستا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌یان لێكردووین، ئێمه‌ش له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كان پیرۆزبایی له‌و هه‌ڤاڵانه ده‌كه‌ین كه متمانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی یه‌كێتی به‌ده‌ستهێنا و ئومێد ده‌كه‌ین پێكه‌وه له ئاست متمانه‌ی یه‌كێتیه‌كان و چاوه‌ڕوانی دۆسته‌كانمان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا بین بۆ نوێبوونه‌وه‌و نوێگه‌ری له حزبی شه‌هیداندا.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه به ده‌رفه‌تی ده‌زانین پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان بۆ ساڵی نوێی 2020 ئاراسته‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتیه‌كه‌مان و ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كان بكه‌ین، هیوادارین ساڵی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و ئاشتی و سه‌قامگیری و گوزه‌رانێكی باش بێت بۆ هاوڵاتیان.
سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازبن
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كان