پۆلیسی هەولێر: لە ٦٤١١ کەیس ٦٢١٢ تۆمەتبار دەستگیرکراون

پۆلیسی هەولێر ئاماری گرنگترین رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٩ رادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات لە کۆی ٦٤١١ داوای یاسایی ٦٢١٢ تۆمەتبار دەستگیرکراون.

 

لە راگەیاندنی ساڵانەی ئامارە رووداوەکانی پارێزگای هەولێر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، هۆگر عەزیز رایگەیاند " لە 1/1/2019 تاوەکوو 25/12/2019 شه‌ش هه‌زار و 411 کەیسی یاسایی لە گشت بنکەکانی پۆلیس و نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوان، تۆمار کراون، لەبەرامبەردا شه‌ش هه‌زار و 212 تۆمەتبار لە گشت کەیسەکان، دەستگیر کراون".

 

هەروەها رایگەیاند " لە کۆی گشتیی کەیسەکان، پێنج هه‌زار و 398 کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان یەکلایی کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگاکان کراون".

 

پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت "لە کۆی گشتیی تۆمەتباران، 96 تۆمەتبار بڕیاری کۆتاییان لە دادگا بۆ دەرچووە. بە بەندکراوانیش، تەنیا 718 تۆمەتبار تاوەکوو ئێستا کەیسەکانیان لەژێر لێکۆڵینەودا ماون".

 

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێروتیشی " بەشێوەی ڕێژەیی، 78%ی کەیسەکان کۆتاییان پێ هاتووە، تەنها 13% کەیسەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدا ماون."

 


PM:02:26:29/12/2019