زانیاری نوێ لەبارەی ئەو گەنجەی لەبەردەم بینای شارەوانی ڕانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ گەنجێك لە دەرەوەی بینای شارەوانی رانییە بەهۆی كێشەی پارچە زەوییەكییەوە خۆی سووتاندووە، كە بەر پڕۆژە كەوتووە و قەرەبوو نەكراوەتەوە، لە ئێستادا نەخۆشخانەی جێهشتووە، بەڵام باری تەندروستی خراپە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە سوڵتان محەمەد زاوای دڵشاد ڕایگەیاند" دڵشاد باری تەندروستی زۆر خراپە و چەند رۆژێکە لەسەر داواکاری خۆی لە نەخۆشخانە دەرمانکردوە، وتیشی ئێستا لەماڵەکەی خۆیەتی لە حاجیاوا، داوامانکرد دڵشاد ببرێتە دەرەوەی وڵات و چارەسەربکرێت هەتا ئێستا  هیچ کەسێک بەدەنگمانەوە نەهاتووە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە دڵشاد ساڵح تەمەن "٣٥" ساڵ لەدەرەوەی بیناى شارەوانى رانیە ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا، هاوکات  گەنجەکە نەوتى کردوە بە خۆیدا و ئاگری لە جەستەی بەرداوە، بەهۆیەوە زیاتر لە نیوەى جەستەى سوتا.

 

هاوکات دواتر دڵشاد گەیەندرایە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی سلێمانی و پزیشکەکان رایانگەیاند سەدا ٩١ جەستەی سوتاوە.

 

سەردار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رانیە راگەیاند" ئەو هاوڵاتییەی کە ئەو شوێنەی ئەو دەیەوێت بیکاتە خانوو لە بنەڕەتدا شەقامە و ناتوانن رێگەی پێبدەن لەبەرئەوەی موڵکی گشتییە و پێشێلکاریی یاسایە".

 

بەوتەی کەسوکارەکەی، دڵشاد بەخێوکەری ٢٢ سەر خێزان بووە بە هی خۆی و براکەی، ئەو پارچە زەویەشی کڕیووە.

 



PM:06:50:29/12/2019