زانیاری نوێ له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا ئاشكرا بوو

وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات کە كاریگەرییەكانی ئەنفلۆنزای وەرزی كەم بووەتەوە و هیچ كەسێكیش گیانی لە دەست نەداوە.

 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەو ئەنفلۆزایەی بڵاوبۆتەوە ئەنفلۆنزای وەرزیە و بەراز نیە، لەڕێگەی هەواوە لەكەسێكەوا بۆ كەسێكی تر دەگوازرێتەوە، بۆ ئەمەش بەدوواداچوون كراوە بۆ ئەو ئەنفلاوازنزەیە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاكان پێداگیری لەسەر ئەوە كراوە كە دەبێ هەڵمەتی خۆپارێزی بەرفراوان بكرێت".

 

وتیشی" تائیستا ٢٠ حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ تۆماركراوه‌ و سێ كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوون به‌ڵكو یه‌كێكیان خه‌ڵكی موسڵ بوو ئه‌وه‌یتر خه‌ڵكی وڵاتی سوریا و وڵاتی میسر بوون".

 

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕاشیگەیاند" لە سەرەتای مانگی هەشت لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق هاوئاهەنگیمان كردووە بۆ وەرگرتنی پێكوتەی دژە ئەنفلەوەنزای وەرزی و هەر هاووڵاتییەكیش تووش بێت، پێویستە چارەسەری دژە ڤایرۆس وەربگرێت و لە نەخۆشخانەكان هەیە".

 

ئەنفلۆنزای H1N1 « کە پێشووتر بەئەنفلۆنزای بەراز ناسراوبوو» لەسەردەمی ئێستاماندا هێندە دێوەزمەیەکی قورس و ترسناک نییە، جۆرێکی جیاوازی ئەنفلۆنزایە و نیشانەکانی ڕەنگە لەهەڵامەتێکی باو(پەتای وەرزی) زیاتر نەبن و مەترسییەکانیشی زیاتر نەبن، لەهەندێ کەسی تایبەتدا نەبێت، وەک :

 

بەتەمەنەکان و منداڵە ساواکان .
ژنانی دووگیان .
ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان و بۆری هەوایان هەیە.
ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە .
ئەوانەی سیستمی بەرگری(مەناعە)ی لەشیان لاوازە، جا چ بەهۆی نەخۆشییەوە بێت یا بەهۆی دەرمانی لاوازکردنی بەرگری .
ئەو کەسانەی ئەندامی جەستەیان بۆ چێنراوە .

 
 


PM:02:54:30/12/2019