هێزە ئەمنییەكانی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد" هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و پلانێكی تەناهیی تۆكمەیان داڕشتووە هاوئاهەنگییەكی تەواو لە نێوان هێزە تەناهییەكاندا كراوە".

 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" لە ٢٤ی ئەم مانگەوە، بە هاوكاریی ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ بۆنەكانی سەری ساڵ و جەژنی كریسمس داڕشتووە".

 

ڕاشیگەیاند" پلانە تەناهییەکە كە هەولێر و دەوروبەری خراونەتە بەرنامەوە، تا پێنجی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ درێژە دەكێشێت، هەروەها پۆلیس و ئاسایش، هەموو هەوڵێك بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان دەدەن و ڕێ لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی دەگرن".

 

 

 

 
 


PM:04:10:30/12/2019