ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق رایگه‌یاند" كه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له به‌رتیلدان، سزای پێنج ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر خانمه په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوودا دراوه".
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی نەزاهەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" سزای پێنج ساڵ بەندکردن بۆ "شه‌زا عه‌بوسی"، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە تۆمەتی پێدانی ڕەشووە دەرکرد"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌پێى ماده‌ى ٣١٢ ى یاسایى سزادانى عێراق سزادراوه كه تایبه‌ته به وه‌رگرتنى به‌رتیل.
شه‌زا عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بوسی لە ١٩٦٤ لە بەغداد لە دایکبووە، له ساڵی ١٩٨٧ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان له‌زانكۆی به‌غداو له‌ساڵی ٢٠٠٦ یش بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌زانستی ئیسلامی له‌زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه، له‌ساڵی ٢٠٠٧ خه‌ڵاتی باشترین ژنی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتوه له‌لاین وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه.