ئه‌مه‌ریكا.. مارێنز ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات

لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ئەمریکا ڕایگەیاند" واشنتن سەد مارێنز دەخاتە سەر ئەو هێزانەی کە بەرگری لە باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکەن لە بەغداد".

 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن" ئه‌مه‌ریكا سەد مارێنز ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ هه‌ر هێرشێكی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی".

 

هاوکات هەر ئەمشەو مارک ئێسپەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند" بڕیاریان داوە هێزی زیاتر رەوانەی عێراق بکەن بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەیان لە هەر مەترسییەک".

 

تا ئەم دەقەیە خۆپیشاندەران پرسگەیەك و بەشێك لە دیواری باڵیۆزخانەكەیان سوتاندو رێگای چوونەژوورەوەشیان داخست.



PM:08:39:31/12/2019