سیستانی: ئەمریکا چەندین رۆڵەی پاڵەوانی كوشتووە كە دژی داعش جەنگاون

مەهدی كەربەلائی وتاری ئەمڕۆ هەینی نەجەفی خوێندەوە كە بریتیە لە بۆچوونی سیستانی رێبەری شیعەكانی عێراق و دەڵێت" كوشتنی سولەیمانی و موهەندیس پێشێلكاری سەروەری عێراق و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانە".

 

عەبدولمەهدی کەربەلائی، نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە وتاری هەینی ئەمڕۆدا ڕایگەیاند" هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

 

دەشڵێت" ئەم روداوانە بۆ عێراق بارودخێکی خراپ دروست دەکات، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن، داواکارین خوای گەورە عێراق لە شەڕو ئاژاوە بپارێزێت".

 

شەوی رابردوو لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئەمریكا لە بەغدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەركردەی حەشدی شەعبی كوژران، ئەوەش تووڕەی لای حكومەتی ئێران و عیراق و هێزە شیعەكانی ناوچەكە دروست كردووە.

 
 

 

 

 


 


PM:01:52:03/01/2020