حەشدی شەعبی جێگرەوەیەکیان بۆ موهەندیس دیاریکرد

دەستەی بالآی حەشدی شەعبی دوای کوشتنی مەهدی موهەندیس کە جێگری سەرۆکی دەستەکەبوو ئەمڕۆ لەگەڵ قاسمی سلێمانی لەبەغدا، ئەو دەستە چەکدارە لە بەرنامەیدایە هادی عامری بخەنە جێگای موهەندیس.

 

میدیا عێراقیەکانی نزیک لایەنە شیعەکان ئاشکرای دەکەن جێگرەوەی مەهدی موهەندیس یان دەستنیشانکردووەو هادی ئەلعامری دەبێت.

 

دەستەی حەشدی شەعبی کە گرووپە چەکدارەکان لەژێر فەرماندەیدا کۆبوونەتەوەو ، دوو ساڵ لەمەوبەر بەپێی یاسا کرا بەدەستەیەکی فەرمی سەر بەحکومەتی عێراق، سەرۆکەکەی فالح فەیازە، جێگرەکەی مەهدی موهەندیس بوو، بەلآم بەرە بەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی یەکەم لەگەڵ قاسم سلێمانی و هەشت کەسی دی کە چواریان عێراقی و چواریان ئێرانی بوون لەکاتی گەڕانەوەیان لە سوریا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە کرانە ئامانج و کوژران.

 



PM:08:04:03/01/2020