" هۆشداریمان داوه‌ له‌ كاردانه‌وه‌كانی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا "

سەرۆك وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق ڕایگەیاند" ڕۆژی كوژرانی وادەی كۆبوونەوەم هەبووە لەگەڵ قاسم سولەیمانی تا وەڵامی نامەیەكی لایەنی ئێرانی بە من بدات، سەبارەت بە وەڵامی پەیامێكی سعودیە، كە ئێمە دابوومان بەلایەنی ئێرانی سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێككەوتن".

 

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژەی بەوەکرد" ئێمە له‌نێوان دوو بژارده‌ین، یه‌كه‌م: كۆتایی هێنان به‌ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌په‌له‌ و دانانی میكانیزمێك بۆ ئه‌و كاره‌، دووه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ بڕیاره‌ی كه‌ پێش هاتنی ئه‌م حكومه‌ته‌ خرابووه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان و تایبه‌ت بوو به‌وه‌ی بوونی هه‌ر هێزێكی بیانی له‌ عیراق ته‌نها بۆ مه‌شق و راهێنان و هاوكاریكردن بێت بۆ راوه‌دونانی تیرۆرستانی داعش و ناکرێت بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکی عیراق بۆ مەبەستی شەڕ کردن بێت".

 

وتیشى" ڕازى نین به‌ هێچ كارێكى تاك لایه‌نه‌ له‌ ناو خاكى عێراق و حكومه‌ت ڕێگری له‌وه‌كرد هێرش بكرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و حه‌شدى شه‌عبى به‌ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌ت نه‌چووه‌ته‌ ناوچه‌ى سه‌وز".

 

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا عبدولمەهدی ڕاشیگەیاند" ڕۆژی كوژرانی وادەی كۆبوونەوەم هەبووە لەگەڵ قاسم سولەیمانی تا وەڵامی نامەیەكی لایەنی ئێرانی بە من بدات، سەبارەت بە وەڵامی پەیامێكی سعودیە، كە ئێمە دابوومان بەلایەنی ئێرانی سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێككەوتن".

 

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" به‌بێ مۆڵه‌تى حکومه‌تى عێراق فڕۆكه‌ به‌سه‌ر ئاسمانى عێراقدا سوڕاوه‌ته‌وه‌، داواشى له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد ڕێگایه‌ك هه‌ڵبژێرن بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق".

 

لە بەرەبەیانی 3ی کانوونی دووەمی 2020دا، ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ژمارەیەک سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژران.

 

 

 



PM:06:11:05/01/2020