" سێ مووشەک ئاراستەی باڵویزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا دەکرێت "
( نوێکراوەتەوە )

ئەمشەو ٥ی کانوونی دووەم سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و بەدیاریکراوی باڵوێزخانەی ئەمەریکا دەکرێت و، لەماڵێکی نزیک باڵوێزخانە دوو کەس بریندار دەبێت.

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمشەو سێ مووشەک ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کراوەو، زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە ماڵێکی بەرامبەری ناوچەی ئەلجادریە دوو هاولآتی برینداربوون.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوەندە عێراقی و جیهانییەکان چاوەڕی وەلآمدانەوەی ئێران دەکەن، لە بەرامبەر کوژرانی قاسمی سلێمانی فەرمانگەی قودس و مەهدی موهەندیس فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی کە لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بەرەبەیانی ٣ ی کانونی دووەم کرانە ئامانجی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا.

 



PM:10:55:05/01/2020