ئاسایش: یەک تانکەر مەشروبی قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا

ئاسایشی سلێمانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەستی بەسەر یەك تەنكەر مەشروبی كحولیدا گرت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد" لە ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لەمەرزی باشماخی نێودەوڵەتی دەستگیرا بەسەر تانكەرێكدا كەبەنایاسایی بڕی ( ١٦ ) تۆن مەشروباتی كحولی باركردبوو بە شێویەكی شاراوە لە ناو تانكەرەكەدا شوێنی تایبەت دروستكرابوو، بەشێوەیەك كە لەكاتی پشكنییندا وادەردەكەوێت كە تەنها نەوتی ڕەشی باركردووە بەڵام تەواوی تانكەرەكە مەوادی مەشورباتی كحولی بووە".

رونیشكراوەتەوە: كە ویستویانە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەقاچاخ, لەئەنجامدا ( ١٢ ) تۆمەتبار دەستگیركران كە لەنێوانیاندا شوفێرێك و خاوەن بارەكان و (٧ ) فەرمانبەری پشكنینی سۆناری ئۆتۆمبێلی مەرزی باشماخی نێودەوڵەتی دەستگیركراون، بە تۆمەتی بردنەدەرەوەی مەواد بە قاچاخ و كارئاسانی كردن بۆیان لەلایەن فەرمانبەرانی پشكنینی سۆناری مەرزەكەوە.

ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاند" سەرجەم تۆمەتباران دانیان ناوە بەئەنجامدانی ئەم كارەدا و لە ووتەكانیاندا دانیان ناوە بەوەدا كە ئەمەكاری یەكەمجاریان نییە و چەندجارێك باریان بە قاچاخ بردووە و كارئاسانیان بۆكراوە،  تانكەرو بارەكە دەستیان بەسەردا گیراوە و سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەردەوامە.

 

 



PM:08:16:06/01/2020