لەسەر کوژرانی قاسم سلێمانی، سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
رابەری گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێران حەزەرەتی ئەیتوڵا عەلی خامەنەئی
سەلام و عەلەیکوم
رووداوی لە دەستدانی سەردار حاجی قاسمی سلێمانی بۆ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگای نیگەرانی و دڵتەنگیمانە، ئەو لە دۆستەکانی ئێمە بووە لە بەرەی شەڕی دژی دیکتاتۆری و، پارێزەرو هاوسەنگەری ئێمە بووە لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش کە چەندیجار هەموو کاربەدەستانی ئێران و هەرێم لە پای ئەو زەحمەت و فیداکاریەکەدا سووپاسگوزاریمان کردووە.
لەلایەن خۆم و میللەتی هەرێمی کوردستانەوە پرسەو سەرخۆشی خۆم بە حزوری جەنابی عالی و خانەوادەی بەڕێزیان دەگەیەنم.
هیوادارم جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان