ئێران هێز لە ناوچەکانی سەر سنوری کوردستان کۆدەکاتەوە

لەچوار چێوەی ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمەریکا، ئەو وڵاتە چەن رۆژێکە هێزی نوێی هێناوەتە سەر سنوری کوردستان.

 

بە پێی ئە زانیارانەی دەست مەڵپەری سپی میدیا کەوتووە، کۆماری ئیسلامی ئێران جموجوڵی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بووە و، ژمارەیەک یەکەی نوێی سەربازی هێناوەتە ناوچە شاخاوییەکانی بەمۆ کە دەکەوێتە رۆژهەلاتی شاری دەربەندیخانی سەر بە پاریزگای سلێمانی.

 

جوڵاندنی ئەو هێزانە لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ ٧ ی کانوونی دووەم، لیوا حسێن سەلامی  فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە مەراسیمی ناشتنی قاسمی سلێمانی لە شاری کرمان،  دەستی کرد بە هەرەشە کردن لە دۆستەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا و وتی " هەموو ئەو شوێنانە کاول دەکەین کە ئەمەریکا خۆشی دەوێن و بەرگریان لێ دەکات". ( ئەن بەرپرسە هیچ ئاماژەیەکی بۆ ئەو ناوچانە نەکرد کە خۆشەویستی ئەمەریکان و دەکرێنە ئامانجی هێزەکانی ئێران).



PM:01:00:07/01/2020