سادۆ مانی بە باشترینی ٢٠١٩ دیاری کرا



هێرشبەری بە توانای سەنیگالی و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، سادۆ مانی، بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا لە ساڵی ٢٠١٩ دیاری کراو خەڵاتەکەی پێدرا.
مانی توانی لە وڵاتی میسر لە ئاهەنگێکدا پێش هەریەکە لە محەمەد سەڵاح و ریاز مەحرەز بکەوێت و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا ئەو نازناوە بە نرخە بباتەوە.
باشترین یاریزانی لاویش بۆ ئەشرەف حەکیمی یاریزانی هەڵبژاردەی مەغڕیب و  یانەی بروسیا دۆرتمۆند بوو، کە ئەمیش یەکەمجارە ئەو خەڵاتە دەباتەوە.



PM:11:47:07/01/2020