هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٢٠ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە



لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" لە ساڵی ٢٠١٩ دا لانیکەم ٢٠ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە".

 

رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ چاودێرى ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، له‌ راپۆرتێكیدا ئاشکرایکردووە" لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٢٠ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە، چوار کەس لەوانەی کە گیانیان لە دەست داوە لەو کەسانە بوون کە لە خۆپێشاندانەکانی پاییزی ئەمساڵ دەستبەسەر و دواتر لەژێر ئەشکەنجە گیانیان لە دەست داوە".

 

هەنگاو بەم شێوەیە وردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو: 

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی و مەدەنی: ٤ کەس

ماددە سڕکەرەکان و قاچاخ: ٨ کەس

کوشتنی ئەنقەست: ٣ کەس

بەندکراوی ئاسایی: ٤ کەس

نادیار: ١ کەس

هۆکاری گیان لە دەست دان

ئەشکەنجە: ٦ حاڵەت

پێڕانەگیشتنی پزیشکی و درەنگ گەیاندن بە ناوەندە دەرمانییەکان: ٩ حاڵەت

خۆکوشتن: ٢ حاڵەت

تەقە کردن لەکاتی دەستبەسەر کردن: ١ حاڵەت

مردنی گوماناوی: ١ حاڵەت

کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە: ١ حاڵەت

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان

زیاترین بەندکراوەکان لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئورمیە و بەتایبەت بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە گیانیان لە دەست داوە.

پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت

پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت



PM:08:12:08/01/2020