وەفدێکی یەکێتی بۆ پرسەی سلێمانی سەردانی تاران دەکەن

بڕیا رە ئەمڕۆ ٩ ی کانوونی دووەم وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە مەبەستی پرسە سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " ماڵپەڕی سپی " کەوتووە هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی یەکێتی و کورە گەورە تاڵەبانی، لەگەڵ ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی و برازای تاڵەبانی.

 

دەربارەی چۆنێتی چوونی ئەم وەفدە بەپێی زانیاریەکانی سپی، سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاگاداری ئەم سەردانەیە.

 

تا ئێستا رووننەبۆتەوە ئەم وەفدە هەر بۆ پرسە سەردانی تاران دەکەن، یان بۆ پرسە سیاسیەکانی و پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

 

ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە حیزبە سیاسیەکانی هەرێم لە دوای کوژرانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیسەوە کەوتوونەتە ژێر فشارێکی سیاسی گەورەی ئێران و ئەمەریکاوەو داوای وەرگرتنی هەڵوێست و لایەنداریان لێدەکەن.

 



AM:09:47:09/01/2020